Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌سیل نوجێفی: ئه‌گه‌ری پێكدادانی سه‌ربازی سوپای ئه‌مریكا و ئێران له‌سه‌ر خاكی عێراق له‌ ئارادایه‌


پەیام 

ئه‌سیل نوجێفی سه‌ركرده‌ی دیاری سوننه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ری پێكدادانی سه‌ربازی سوپای ئه‌مریكاو ئێران له‌سه‌ر خاكی عێراق له‌ ئارادایه‌.

 نوجێفی له‌میانی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هاتنی وه‌فدی سه‌ربازی‌ و وه‌زیرانی ئه‌مریكاو ئێران ئه‌گه‌ری رووداوێكی گه‌وره‌یه‌ له‌عێراق، ئه‌گه‌ره‌كه‌ش پێكدادانی سه‌ربازی لێده‌خوێنرێته‌وه‌.


راشیگه‌یاند، له‌ ئه‌گه‌ری پێكدادانی سه‌ربازی نێوان سوپای ئه‌مریكاو ئێران هه‌موو مه‌ترسیه‌كان به‌زیان بۆ خه‌ڵكی عێراق ده‌شێكته‌وه‌.

له‌ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاو محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ردانی به‌غداو هه‌ولێریان كردو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌. 

584 جار خوێندراوەتەوە
18/01/2019

بابەتی زیاتر