Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سێ هاوڵاتی كورد له‌ به‌ریتانیا به‌ زیندانی هه‌تاهه‌تایی سزادران


پەیام 

میدیاكانی به‌ریتانیا بڵاویانكرده‌وه‌، دادگای (لیسته‌ركراون) بڕیاریدا به‌ سه‌پاندنی سزای زیندانی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ر ئه‌و سێ هاوڵاتییه‌ كورده‌ی كه‌ تۆمه‌تی ته‌قاندنه‌وه‌ی ماركێتێكیان به‌سه‌ردا ساغ بوه‌وه‌ و بوه‌ هۆی كوژرانی پێنج كه‌س. 

میدیاكان ئه‌وه‌شیان ئاشكراكرد، دادگاكه‌ زیندانی هه‌تا هه‌تایی كه‌ نابێت ماوه‌كه‌ی له‌ (38) ساڵ كه‌متر بێت، به‌سه‌ر هه‌ریه‌كه‌ له‌ (ئا.ك)ی ته‌مه‌ن (34) ساڵ و (ئـ.ع)ی ته‌مه‌ن (38) ساڵدا سه‌پاند، له‌گه‌ڵ سزای زیندانی هه‌تا هه‌تایی كه‌ ماوه‌كه‌ی له‌ (33) ساڵ كه‌متر نه‌بێت، به‌سه‌ر (هـ.ح)ی ته‌مه‌ن (33) ساڵدا.

رۆژی (25)ی مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ شاری لیسته‌ری به‌ریتانیا رویدا كه‌ بوه‌ هۆی روخانی كۆگایه‌ك و شوقه‌یه‌ك و كوژرانی پێنج كه‌س ، دواتریش دادگای به‌ریتانیا سێ هاوڵاتی كوردی دانیشتوی ئه‌و وڵاته‌ی به‌ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ تاوانباركرد.

575 جار خوێندراوەتەوە
18/01/2019

بابەتی زیاتر