Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مریكاو كۆریای باكوور جارێكی دیكه‌ كۆده‌بنه‌وه‌

په‌یام

وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند: بڕیاره‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و سه‌رۆكی كۆریای باكور جارێكی دیكه‌ كۆببنه‌وه‌.

دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی كیم یۆنگ چوڵ دانوستانكاری باڵای كۆریای باكور له‌گه‌ڵ دۆناڵد تڕه‌مپ و به‌رپرسانی ئه‌مریكا، سارا ساندێرز وته‌بێژی كۆشكی سپی له‌ لێداونێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، بڕیاره‌ كۆتایی مانگی شوباتی داهاتوو دۆناڵد تڕه‌مپ و كیم جۆنگ ئون كۆببنه‌وه‌.

وته‌بێژی كۆشكی سپی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌ به‌ره‌وه‌پێشبردنی پرسی داماڵینی كۆریای باكور له‌ چه‌كی ئه‌تۆمی، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان نێرده‌ی سه‌رۆكی كۆریای باكور و به‌رپرسانی ئه‌مریكا بووه‌.

تائێستا به‌وردی شوێن و كاتی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكا و كۆریای باكور ئاشكرانه‌كراوه‌ به‌ڵام پێشتر ڤێتنام ئاماده‌یی خۆی بۆ میوانداریی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ ده‌ربڕیوه‌.

253 جار خوێندراوەتەوە
19/01/2019

بابەتی زیاتر