Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

غه‌ززه‌.. سه‌ربازانی ئیسرائیل، 14 خۆپیشانده‌ری فه‌ڵه‌ستینيان برینداركرد

په‌یام

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستینی له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت: به‌هۆی ته‌قه‌ی سه‌ربازانی ئیسرائیلی، له‌كه‌رتی غه‌ززه‌ 14 خۆپیشانده‌ر برینداربوون.

له‌به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، هاوشێوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو، ئه‌م هه‌ینیه‌ش به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ رێپێوانه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌وره‌، هه‌زاران فه‌ڵه‌ستینی روویان له‌و خێوه‌تانه‌ كرد كه‌ به‌ درێژایی سنووری نێوان رۆژهه‌ڵاتی غه‌ززه‌ و ئیسرائیل هه‌ڵدراون.

- له‌به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، به‌هۆی ته‌قه‌ی سه‌ربازانی ئیسرائیلی به‌ڕووی  ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌دا كه‌ به‌شدارییان له‌ ڕێپێوانه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌وره‌ له‌ سنووری ئه‌منی نێوان باكووری كه‌رتی غه‌ززه‌ و ئیسرائیل كرد، 14 خۆپیشانده‌ری فه‌ڵه‌ستینی برینداربوون.

له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌، سوپای ئیسرائیل به‌رده‌وام ئه‌و رێپێوانه‌ كه‌ به‌ ئاشتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت سه‌ركوت ده‌كات و به‌ هۆیه‌وه‌ تاكو ئێستا ده‌یان هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی كوژراون و برینداركراون.

221 جار خوێندراوەتەوە
19/01/2019

بابەتی زیاتر