Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مه‌كگۆرك، سه‌رۆكی ئه‌مریكا تۆمه‌تبارده‌كات به‌وه‌ی‌ داعشی زیندووكردووه‌ته‌وه‌


په‌یام

برێت مه‌كگۆرك، نێرده‌ی پێشووی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانی دژ به‌ داعش، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی‌ داعشی زیندوو كردووه‌ته‌وه‌.

برێت مه‌كگۆرك كه‌ نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانی دژ به‌ داعش بوو، كۆتایی مانگی رابردوو ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌ كه‌ یه‌كێك بوو له‌ ره‌خنه‌گرانی بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ سوریا.

مه‌كگۆرك له‌ وتارێكدا له‌ رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست ده‌ڵێت بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌سوریا به‌بێ تاوتوێكردن له‌گه‌ڵ كۆنگرێس و هاوپه‌یمانه‌كانمان درا، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ مه‌ترسییه‌كان بكرێت یان تاوتوێی راستیه‌كان بكرێت.

له‌به‌شێكی وتاره‌كه‌دا هاتووه‌ ئه‌و بڕیاره‌ی دۆناڵد تره‌مپ جگه‌ له‌وه‌ی بۆ جارێكی تر داعش زیندوو ده‌كاته‌وه‌ دوژمنه‌كانی تری ئه‌مریكاش چالاك ده‌كات.

برێت مه‌كگۆرك ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ بۆ كشانه‌وه‌ له‌سوریا هۆكاره‌كانی دیار نین و له‌ ناكاو ئه‌و پلانه‌ی گۆڕیوه‌ و تره‌مپ بڕوای به‌قسه‌یه‌كی سه‌رۆك كۆماری توركیا كردووه‌ كاتێك وتویه‌تی ئێمه‌ شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ین له‌سوریا به‌ڵام توركیا ئه‌و توانایه‌ی نییه‌ ئه‌و شه‌ڕه‌ بكات.


257 جار خوێندراوەتەوە
19/01/2019

بابەتی زیاتر