Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مه‌ككه‌.. عه‌مره‌كارێكی‌ پاكستانی‌ به‌هۆی‌ كه‌وتنی‌ به‌رد به‌سه‌ریدا گیانیله‌ده‌ستدا


په‌یام

سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵی‌ سعوی‌ ڕایانگه‌یاند، ئافره‌تێكی‌ عه‌مره‌كاری‌ پاكستانی‌ له‌شاری‌ مه‌ككه‌و به‌دیاریكراوی‌ له‌ ئه‌شكه‌وتی‌ حه‌راء، به‌هۆی‌ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی‌ به‌ردێك به‌سه‌ر سه‌ریدا گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌.

سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه‌ كه‌ ناوه‌ندی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ ناوچه‌ی‌ مه‌ككه‌ هه‌واڵی‌ كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی‌ عه‌مره‌كارێكیان له‌سه‌ر كێوی‌ نوره‌وه‌ پێگه‌یشتوه‌، به‌ڵام دوای‌ گه‌یشتنی‌ تیمه‌كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌" كه‌ ئافره‌ته‌كه‌ به‌هۆی‌ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی‌ تاشه‌ به‌ردێك به‌سه‌ر سه‌ریدا گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌.

به‌وته‌ی‌ ئه‌و سه‌رچاوانه‌ ئافره‌ته‌كه‌ له‌چله‌كانی‌ ته‌مه‌نیدا بووه‌و ڕاسته‌وخۆ دوای‌ ڕووداوه‌كه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ شوێنی‌ هه‌ڵـگرتنی‌ ته‌رم تا لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی‌ ڕووداوه‌كه‌وه‌ ته‌واو ده‌بێت، هاوكات پۆلیسی‌ سعودیه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ له‌باره‌ی‌ چۆنێتی‌ گیانله‌ده‌ستانی‌ ئه‌و عه‌مره‌كاره‌ ده‌ستپێكردووه‌.

302 جار خوێندراوەتەوە
19/01/2019

بابەتی زیاتر