Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق: ده‌بێت ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێم ملكه‌چی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا بن


په‌یام

حكومه‌تی  هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر زۆربه‌ی رێوشوێنه‌گومرگی و بازرگانییه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان رێككه‌وتن و، به‌غداش ده‌ڵێت:  ده‌بێت سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێم ملكه‌چی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ند بن.‌

 به‌ پێی رێككه‌وتنه‌كه‌، ده‌سه‌ڵاته‌ ناوه‌ندییه‌كان به‌هێزێكی زیاتره‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م جومگه‌ ئابوری و بازرگانی و سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌تی ناوه‌ند هه‌ندێك ئاسانكاریی ده‌كات بۆ‌ هه‌رێم كه‌ دیارترینیان هه‌ڵگرتنی گومرگه‌كانی كه‌ركوك و نه‌ینه‌وایه‌.

هه‌ر به‌پێی ڕیككه‌وتنه‌كه‌، ده‌بێت كواڵێتی كۆنتڕۆڵ و پشكنینه‌كانی شمه‌ك به‌ پێی ئه‌و كۆنووسه‌ی پێشتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئیمزاكراوه‌، له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا یه‌كبخرێته‌وه‌ و به‌رده‌وامی به‌ كاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بدرێت.

هه‌روه‌ها ده‌بێت یاسا به‌ركاره‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌ به‌غدا و هه‌رێم له‌ سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنورییه‌كاندا جێبه‌جێبكرێن و، 30 رۆژیش دیاری بكرێت بۆ رێككه‌وتنی وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌ردوولا له‌سه‌ر رێوشوێنه‌كانی هاورده‌ كردن.

سه‌باره‌ت به‌و بوارانه‌شی كه‌ تا ئێستا كۆنوسی هاوبه‌شیان له‌باره‌وه‌ ئیمزا نه‌كراوه‌، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریداوه‌، كه‌ سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێم ملكه‌چی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ند بن.


445 جار خوێندراوەتەوە
19/01/2019

بابەتی زیاتر