Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌زاران كه‌سی سووری به‌شداريی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا ده‌كه‌ن

په‌یام

هه‌زاران ئاواره‌ی‌ سووری، دوای ئه‌وه‌ی‌ ره‌گه‌زنامه‌ی‌ توركیایان وه‌رگرتووه‌ رێگه‌یان پێده‌درێت به‌شداريی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و ولآته‌ بكه‌ن.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند: ژماره‌ی ئه‌و هاولآتیيه‌ سورییانه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی توركی-یان وه‌رگرتووه‌، 53 هه‌زار كه‌سه‌، كه‌ ئه‌وانه‌ مافی ده‌نگدانیشیان هه‌یه‌.

ئه‌و پرسه‌ ئێستا كێشه‌ی له‌ناو توركیا دورستكردووه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ په‌رله‌مان، سلێمان سویلۆی وه‌زیری ناوخۆی بانگێشتكردووه‌ بۆ لێپرسنه‌وه‌، چونكه‌ گومان ده‌كرێت به‌و ژماره‌ سورییه‌ ساخته‌كاری له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێت.

وه‌زیری ناوخۆی توركیا له‌میانی لێپرسینه‌وه‌كانی په‌رله‌مان دانی به‌وه‌دانا كه‌ 53 هه‌زار 99 كه‌سی سوری ره‌گه‌زنامه‌ی توركیایان وه‌رگرتووه‌.

راشیگه‌یاند، به‌پێی یاسا ئه‌و سورییانه‌ له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، كه‌ بۆ شاره‌وانییه‌كان ئه‌نجامده‌درێت، مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌و له‌و باره‌شه‌وه‌ كارتی ده‌نگدانیان بۆ كراوه‌.

توركیا چه‌ند ساڵێكه‌ پێشوازی له‌په‌نابه‌رانی سووری ده‌كات، كه‌ به‌پێی ئاماره‌كان له‌ئێستادا زیاتر له‌ 3 ملیۆن ئاوارةى سورى له‌و وڵاته‌ نیشته‌جێن.


264 جار خوێندراوەتەوە
19/01/2019

بابەتی زیاتر