Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دوایین ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی ئیپمراتۆری عوسمانییه‌كان له‌ ته‌مه‌نی 101 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد


پەیام 

بیلۆن هانم سوڵتان كه‌ له‌ساڵی 1918 له‌ دایك بووه‌ كچی فاتیمه‌ی زه‌هرا سوڵتانه‌، نه‌وه‌ی سوڵتان عه‌بدولمه‌جیده‌ و دوایین ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی عوسمانییه‌كانه‌، كه‌ له‌ ساڵی 1924 له‌گه‌ڵ 250 كه‌سی دیكه‌ له‌ توركیا ده‌ركران.

ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی بلاَویكرده‌وه‌ كه‌ بیلۆن له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌ له‌ به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان به‌ هۆی نه‌خۆشی گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا، له‌ مارسی 1924 یاسایه‌كیان ده‌ركرد بۆ دوورخستنه‌وه‌ی 37 پیاوی بنه‌ماڵه‌ی عوسمانی و به‌هۆیه‌وه‌ نزیكه‌ی 250 كه‌س له‌ بنه‌ماڵه‌ی عوسمانییه‌كان، توركیایان جێهێشت.

ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی له‌ ساڵی 1924 له‌لایه‌ن مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك به‌هاوكاری وڵاتانی‌ زلهێزی جیهان رووخێنرا، دواتر ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا، بڕیاریاندا، ره‌گه‌زنامه‌ی توركیا له‌ زۆربه‌ی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی عوسمانی بستێننه‌وه‌. 

هاوکات له‌ ساڵی 1952 رێگه‌ به‌ ژنان درا بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵات، به‌ڵام پیاوان نزیكه‌ی 22 ساڵ دواتر و له‌ ساڵی 1974 بۆیان هه‌بوو بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ توركیا.

470 جار خوێندراوەتەوە
19/01/2019

بابەتی زیاتر