Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران رەخنە لە یەکێتی ئەورووپا دەگرێت


په‌یام

سەرۆکی ئەنجوومەنی ستراتیژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران، سەید کەمال حەزەری بانگەشەی ئەوەی کرد کە یەکێتی ئەورووپا نەیتوانیووە کۆمپانیاکانی خۆی قایل بکات بە بازرگانیکردن لەگەڵ ئێران.


حەزەری لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی دەزگای پەیوەندییەکانی نێودەوڵەتی ئێتاڵی لە ئێران رایگەیاند کە جێبەجێکردنی میکانیزمی پێدانی پارە بە رێگەی تایبەت دواکەوتووە کە بۆ ئاسانکردنی بازرگانی لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا دانرابوو. 

راشیگەیاند کە ئەم دواکەوتنە لە لایەن یەکێتی ئەورووپایە و بە جۆرێکە کە ئەورووپا نەیتوانیوە کۆمپانیاکانی خۆی قایل بکات بە بازرگانیکردن لەگەڵ ئێران. گوتیشی: "ئەگەر یەکێتی ئەورووپا دەیزانی کە ناتوانێت کۆمپانیاکانی خۆی بە بازرگانیکردن لەگەڵ ئێران قایل بکات ئەوا بۆچی قۆناغی دانوستانی لەگەڵ ئێران دەستپێکرد". 

حەزەری ئەوەیشی راگەیاند کە ئەورووپا بووەتە بارمتەی ژێر دەستی ئەمریکا و لە داھاتوودا ئەورووپا رووبەڕووی کێشەی گەورەتر لەگەڵ ئەمریکا دەبێتەوە. 

سەرۆکی ئەنجوومەنی ستراتیژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران، سەید کەمال حەزەری لەبارەی کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک گوتی: "پارێزگاری نەکردن لە رێککەوتنی ئەتۆمی، کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاسایشی ئەورووپا دەبێت".

154 جار خوێندراوەتەوە
20/01/2019

بابەتی زیاتر