Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا وه‌ڵامی برێت مه‌كگورك ـی دایه‌وه‌


په‌یام

وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن کاردانەوەی بەرامبەر لێدوانەکانی نوێنەری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانی نیودەوڵەتی دژ بە داعش، برێت مەکگورک لە بەرامبەر تورکیای دایەوە.

کاڵن لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وەڵامی ئەو وتارەی برێت مەکگورک-ی دایەوە کە لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆست دژی تورکیا نووسیبووی.

کاڵن وەڵامی ئەو وتارەی مەکگورک-ی دایەوە کە تیایدا لە چوارچێوەی ھەڵسەنگاندنی بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا، لێدوانی دژ بە تورکیای بڵاوکردووەتەوە و ستایشی رێکخراوەکانی تیرۆریستی کردووە. 

ئیبراهیم کاڵن رایگەیاندووە: "شرۆڤەیەکی ھەڵەیە. ئەو تۆماتانەی ئاراستەی تورکیاتان کردووە بە تەواوی بێ مانایە، تەنھا دووبارەکردنەوەی پروپاگەندەی پەکەکەیە، تورکیا گیانی ھەزاران لە عەرەب و کورد و سریانی و پێکهاتەکانی دیکەی رزگار کردووە. دەتانەوێت ژیانێکی دیکە بە پەکەکە بدەنەوە". 

مەکگورک لە وتارەکەیدا رەخنەی لە بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ تایبەت بە کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سووریا گرتووە و بەرگریی لەوەش کردووە کە تورکیا ھاوپەیمانێکی متمانەپێکراو نییە.



473 جار خوێندراوەتەوە
20/01/2019

بابەتی زیاتر