Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گڕگرتنی بۆرییه‌كی نه‌وت له‌ مه‌كسیك گیانله‌ده‌ستدانی‌ 73 كه‌سی‌ لێكه‌وته‌وه‌

په‌یام

گڕگرتنی بۆرییه‌كی نه‌وت له‌ مه‌كسیك گیانله‌ده‌ستدانی‌ 73 كه‌س و برینداربوونی‌ 74  ی‌ دیكه‌ی‌ لێكه‌وته‌وه‌.

له‌ نزیك شارۆچكه‌یه‌ك كه‌ به‌ 100 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته‌ باكووری مه‌كسیكۆی پایته‌ختی مه‌كسیك، به‌هۆی گڕگرتنی ئه‌و نه‌وته‌ی له‌ درزی هێڵی بۆریی نه‌وته‌كانه‌وه‌ دزه‌ی كردبوو، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ ڕوویدا.

په‌ترۆڵس مه‌كسیكانۆ، كه‌ كۆمپانیایه‌كی گشتیی بواری نه‌وتییه‌ له‌ مه‌كسیك، ڕایگه‌یاندووه‌: "له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا 73 كه‌س كه‌ به‌ مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی له‌ نزیك هێڵی بۆرییه‌كه‌ كۆبووبوونه‌وه‌، گیانیانله‌ده‌ستداوه‌ و، 74 كه‌سی دیكه‌یش به‌ سه‌ختی بریندار بوون".

له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوودا به‌هۆی دزینی سوته‌مه‌نی له‌ هێڵی بۆرییه‌كان له‌ مه‌كسیك، ژماره‌یه‌ك هێڵی بۆریی سووته‌مه‌نی‌ داخرابوون، ئه‌وه‌ش كێشه‌ی كه‌میی سوته‌مه‌نیی له‌و وڵاته‌ دروستكردووه‌.


174 جار خوێندراوەتەوە
20/01/2019

بابەتی زیاتر