Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌زاران په‌نابه‌ری سووری له‌ كه‌مپێكی ئوردن له‌ هه‌لومه‌رجێكی سه‌ختدا ده‌ژین

په‌یام

هه‌زاران په‌نابه‌ری سووری له‌ كه‌مپێكی وڵاتی‌ ئوردن له‌ هه‌لومه‌رجێكی سه‌ختدا ده‌ژین. به‌رپرسێكی‌ كه‌مپه‌كه‌ش ده‌ڵێت: له‌سه‌دا 80ی‌ هاووڵاتیانی‌ كه‌مپه‌كه‌ له‌ژێر هێڵی‌ هه‌ژارییه‌وه‌ن.

له‌ كه‌مپی ڕووبكان له‌سه‌ر سنووری ئوردن-سووریا، 45 هه‌زار په‌نابه‌ری سووری‌ له‌ هه‌لومه‌رجێكی سه‌ختدا ده‌ژین. بارودۆخی‌ ژیان له‌و كه‌مپه‌دا به‌ جۆرێك دژوار بووه‌ كه‌ ئێستا به‌ "كه‌مپی مه‌رگ" ناوبانگی‌ ده‌ركردووه‌.

دوای ئه‌وه‌ی‌ ڕێكخراوی داعش هێرشێكی‌ بۆ سه‌ر ئوردن ئه‌نجام دا و كوشتنی شه‌ش سه‌ربازی‌ لێكه‌وته‌وه‌، حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی په‌نابه‌ران سنووره‌كانی به‌ ڕووی سووریادا داخستووه‌، به‌ڵام ده‌یان هه‌زار په‌نابه‌ری ناو كه‌مپی‌ ڕووبكان وه‌ك گه‌مارۆدراویان لێهاتووه‌.

ئاواره‌كانی‌ ئه‌و كه‌مپه‌ به‌ ده‌ست كه‌میی خۆراك و ده‌رمان و ساردیی كه‌شوهه‌واوه‌ ده‌ناڵێنن.

عومه‌ر حسمی، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی به‌رگریی شارستانیی كه‌مپه‌كه‌، به‌ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی ڕاگه‌یاندووه‌ "له‌ كه‌مپه‌كه‌یاندا زیاتر له‌ 45 هه‌زار په‌نابه‌ر ده‌ژین و، ژیانی له‌ سه‌دا 80یان له‌ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه‌یه‌".

هه‌فته‌ی‌ ڕابردوویش به‌هۆی‌ سه‌رماوسۆڵه‌وه‌، گیانله‌ده‌ستدانی‌ 15 منداڵ له‌ كه‌مپی‌ ڕووبكانی‌ سه‌ر سنووری‌ سووریا - ئوردن ڕاگه‌یه‌ندرا.


219 جار خوێندراوەتەوە
20/01/2019

بابەتی زیاتر