Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌م هه‌فته‌یه‌دا پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت

په‌یام

بڕیاره‌ رۆژی سێشه‌ممه‌  پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بخرێته‌ به‌رنامه‌ی كاره‌وه‌ و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.

هۆشیار عه‌بدوڵا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی دوو ڕۆژی گرنگن له‌ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و ماددانه‌ی كه‌ ناكۆكییان له‌سه‌ره‌.

ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌، ڕێژه‌ی دیاریكراو بۆ ئه‌و پارێزگایانه‌ی نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنن و ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕی داعش وێرانبوون و هه‌روه‌ها نه‌وتی هه‌رێم و ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی كه‌ بڕیاره‌ هه‌رێمی كوردستان بیداته‌ كۆمپانیای سۆمۆ، له‌ گرنگترین ناكۆكییه‌كانی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراقن.

هۆشیار عه‌بدوڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئه‌و كۆپییه‌ی كه‌ حكومه‌تی عێراق له‌ پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ پێشكه‌شی كردووه‌، باسی شایسته‌ داراییه‌كانی حكومه‌تی تێدا نه‌كردووه‌، به‌ڵام لیژنه‌ی دارایی بڕگه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ زیادكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و توێژه‌ له‌به‌رچاو بگیرێت و شایسته‌ داراییه‌كان كه‌ لای حكومه‌ته‌، وه‌ربگرن.

هۆشیار عه‌بدوڵا ڕاشیگه‌یاندووه‌، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رۆژی سێ شه‌ممه‌ ڕه‌شنووسی بودجه‌ ئاماده‌بێت بۆ ده‌نگدان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق.

له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا په‌رله‌مانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019 كردووه‌، به‌ڵام به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی هه‌ندێك لایه‌نه‌وه‌، له‌وانه‌ كورد و سوننه‌، تا ئێستا پڕۆژه‌ یاساكه‌ په‌سه‌ند نه‌كراوه‌

284 جار خوێندراوەتەوە
20/01/2019

بابەتی زیاتر