Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لا لیگا.. به‌رشه‌لۆنه‌وه‌ حه‌وته‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر یه‌كی نووسییه‌وه‌

په‌یام - بڕیار ته‌ها

یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌ باشه‌كانی به‌رده‌وامه‌ و به‌ بردنه‌وه‌ی له‌ یانه‌ی لێگانێس توانی حه‌وته‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر یه‌ك بنوسێته‌وه‌.

له‌ هه‌فته‌ی ٢٠ی خولی ئیسپانیدا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی پێشه‌نگ له‌سه‌ر یاریگای كامپ نۆی تایبه‌ت به‌ خۆی میوانداری یانه‌ی لێگانێسی كرد، له‌ خوله‌كی ٣٢دا عوسمان دێمبڵێ یه‌كه‌م گۆڵی یارییه‌كه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی به‌رشه‌لۆنه‌ تۆمار كرد و ئه‌و گێمه‌ به‌و تاكه‌ گۆڵه‌ كۆتایی هات.

به‌ڵام سه‌ره‌تایی گێمی دووه‌م یانه‌ی میوان وه‌ڵامی به‌رشه‌لۆنه‌یان دایه‌وه‌ و له‌ خوله‌كی ٥٧دا له‌ ڕێگه‌ی مارتن بریسویته‌وه‌ گۆڵی یه‌كسانیان تۆمار كرده‌وه‌، لویس سوارێز نه‌یهێشت ئه‌نجامه‌كه‌ به‌و یه‌كسانییه‌ به‌رده‌وام بێت و له‌ خوله‌كی ٧١دا گۆڵی دووه‌می به‌رشه‌لۆنه‌ی تۆمار كرد، له‌ خوله‌كی ٩٢شدا لیۆنێل مێسی توانی گۆڵی سێیه‌می به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ناوی خۆیه‌وه‌ بنوسێته‌وه‌ و كۆتایی به‌ گۆڵه‌كانی یانه‌كه‌ی بهێنێت.

به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ كۆی خاڵه‌كانی بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ كۆی خاله‌كانی بۆ ٤٦ خاڵ به‌رزكرده‌وه‌ و به‌ جیاوازی پێنج خاڵ پێش ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی دووه‌م كه‌وت.


408 جار خوێندراوەتەوە
21/01/2019

بابەتی زیاتر