Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كاڵچۆ.. ناپۆلی بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر لازیۆدا نووسییه‌وه‌

په‌یام - بڕیار ته‌ها

یانه‌ی ناپۆلی یاری لوتكه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یی له‌ یانه‌ی لازیۆ برده‌وه‌ و هێنده‌ی دیكه‌ له‌ یانه‌ی ئینته‌رمیلان دووركه‌وته‌وه‌.

له‌ هه‌فته‌ی ٢٠ی خولی ئیتاڵی یانه‌ی ناپۆلی له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی لازیۆی كرد، له‌ خوله‌كی ٣٤دا خوزیه‌ كایخۆن گۆڵی یه‌كه‌م و پیشكه‌وتنی بۆ ناپۆلی تۆمار كرد، سێ خوله‌ك دواتر ئاكاردیۆش میلیك گۆڵی دووه‌می ناپۆلی به‌ ناوی خۆیه‌وه‌ نوسییه‌وه‌ و ئه‌و گیمه‌ به‌و دوو گۆله‌ كۆتایی هات.

له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی ٦٥دا چێرۆ ئیمۆبێڵی توانی گۆڵی یه‌كه‌می لازیۆ تۆمار بكات و جیاوازییه‌كه‌ بۆ تاكه‌ گۆڵێك كه‌م بكاته‌وه‌، به‌ڵام لازیۆ له‌ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌ نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتوو بێت.

به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش یانه‌ی ناپۆلی كۆی خاله‌كانی بۆ ٤٧ خاڵ به‌رزكرده‌وه‌ و به‌ جیاوازی حه‌وت خاڵ پله‌ی دووه‌می له‌ پێش ئینته‌رمیلانه‌وه‌ گرتووه‌ و به‌شیوه‌یه‌كی كاتیش جیاوازییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یوڤی پێشه‌نگ بۆ شه‌ش خاڵ كه‌مكرده‌وه‌، هه‌رچی یانه‌ی لازیۆشه‌ به‌ ٣٢ خاڵه‌ مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی پله‌ی پێنجه‌میشی هه‌یه‌.


278 جار خوێندراوەتەوە
21/01/2019

بابەتی زیاتر