Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فێدرێر له‌ پاڵه‌وانێتی ئوسترالیا ماڵئاوایی كرد

په‌یام - بڕیار ته‌ها

رۆجێ فێدرێری سویسری له‌ سه‌ر ده‌ستی ستیڤلنۆ تیستیباسی لاوی یۆنانی له‌ پاڵه‌وانێتی ئوسترالیای كراوه‌دا كرایه‌ ده‌ره‌وه‌ و هه‌لی نزیك بوونه‌وه‌ له‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی له‌ ده‌ستدا.

فێدرێر ته‌مه‌ن 37 ساڵ له‌ قۆناغی چواره‌می پاڵه‌وانێتی ئوستورالیای كراوه‌دا كه‌ یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ له‌ چوار پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی ساڵ رووبه‌ڕووی تیستیباسی یۆنانی بوویه‌وه‌، له‌ ئه‌نجامدا و له‌ یاریه‌كی ماراسۆنیدا لاوه‌ یۆنانییه‌كه‌ توانی یاریه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وندی خۆی كۆتایی پێبهێنێت به‌ سێ كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك.

هه‌رچه‌نده‌ فێدرێر توانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م به‌ ئه‌نجامی 7-6، له‌ به‌رژه‌وندی خۆی كۆتایی پێبهێنێت، به‌ڵام تیستیباس توانی هه‌رسێ كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دیكه‌ له‌ به‌رژه‌وندی خۆی له‌ ململانێكی به‌هێزدا بباته‌وه‌، كه‌ بریتی بوون له‌ 6-7، 5-7، 6-7.

به‌م شكسته‌ فێدرێر كه‌ له‌ پله‌ی سێهه‌می ریزبه‌ندیدا بوو له‌ پێنج یاریزانی یه‌كه‌م ریزبه‌ندی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ و ده‌چێته‌ پله‌ی شه‌شه‌م.


197 جار خوێندراوەتەوە
21/01/2019

بابەتی زیاتر