Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فلیپین.. ریفراندۆمی گه‌لی مۆرۆ ده‌ستیپێكرد

په‌یام

به‌ مه‌به‌ستی‌  به‌شداریكردنیان له‌ پرۆسه‌ی‌ ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆم بۆ یاسای ئه‌ندامێتی بانگسامۆرۆ،  گه‌لی مۆرۆ له‌ فلیپین روویان له‌ بنكه‌كانی ده‌نگدان كرد. 

له‌ ریفراندۆمه‌كه‌دا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نزیكه‌ی سێ ملیۆن ده‌نگده‌ر ده‌نگ بدات و ده‌نگده‌رانی گه‌لی مۆرۆ  به‌ گرنگییه‌وه‌ ده‌رواننه‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌، كه‌ كاریگه‌ری له‌ ئاینده‌ی موسڵمانانی باشووری ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات به‌ گروتینه‌وه‌ ده‌چنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان.

له‌ رێگه‌ی ئه‌م یاسا نوێیه‌وه‌، حكوومه‌تی ئۆتۆنۆمی بانگسامۆرۆ داده‌مه‌زرێندرێت. ده‌تواندرێت له‌ ناوچه‌كه‌ دادگاگه‌لێك كه‌ حوكمه‌ شه‌رعییه‌كانی تیادا جێبه‌جێ بكرێت له‌ چوارچێوه‌ی ئازادییه‌ ئایینییه‌كاندا، دابمه‌زرێنێت.

به‌م یاسا نوێیه‌، حكوومه‌تی ئۆتۆنۆمیی بانگسامۆرۆ داده‌مه‌زرێندرێت، به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ی كه‌ مانگی ته‌مووز له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی فلیپین، رۆدریگۆ دوتێرتی-ه‌وه‌ واژووكرا، ئۆتۆنۆمییه‌كی گشتگیر بۆ موسڵمانانی بانگسامۆرۆ ده‌سته‌به‌رده‌كرێت و مافه‌ یاسایی و ئابوورییه‌كانی موسڵمانانی ئه‌و وڵاته‌ زیاترده‌كرێت.

یاساكه‌ ئۆتۆنۆمییه‌كی زۆر گشتگیرتر له‌و ئۆتۆنۆمییه‌ی كه‌ هه‌یه‌ و له‌ ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی پارێزگای مینداناو كه‌ زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ تیایدا ده‌ژین به‌ركاره‌، ده‌سته‌به‌رده‌كات.
هه‌روه‌ها جه‌نگاوه‌رانی هه‌ریه‌ك له‌ به‌ره‌ی پێشووی رزگاریی نیشتمانیی مۆرۆ و به‌ره‌ی رزگاریی ئیسلامیی ده‌توانن ببنه‌ ئه‌ندام له‌ هێزه‌ پشتیوانییه‌كاندا.


226 جار خوێندراوەتەوە
21/01/2019

بابەتی زیاتر