Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئیسرائیل هێرشێكی‌ مووشه‌كیی‌ بۆ سه‌ر سووریا ئه‌نجام دا

په‌یام

ئیسرائیل ڕایگه‌یاند: له‌ بۆردوومانێكی‌ مووشه‌كیدا پێگه‌كانی‌ فه‌یله‌قی قودسی‌ سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانی ئێرانی‌ له‌ سووریا كردووه‌ته‌ ئامانج. سوپای‌ سووریایش ده‌ڵێت: له‌ ڕێگه‌ی‌ سیسته‌می‌ به‌رگرییه‌وه‌ زۆرینه‌ی‌ مووشه‌كه‌كانیان له‌ ئاسماندا ته‌قاندووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی‌ ئیسرائیل "شه‌وی‌ ڕابردوو سوپای‌ ئیسرائیل هێرشێكی‌ مووشه‌كیی‌ بۆ سه‌ر پێگه‌یه‌كی فه‌یله‌قی قودس ئه‌نجام داوه‌ كه‌ كه‌مپی مه‌شق و كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی‌ تێدا بووه‌".

به‌پێی‌ میدیاكان "ده‌یان مووشه‌ك له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ ئاراسته‌ی‌ ناوچه‌یه‌ك له‌ باشووری‌ دیمه‌شق كراون".

ئیسرائیل ئه‌و هێرشه‌ی‌ به‌ وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و ڕۆكێته‌ ناوبردووه‌ كه‌ ئاراسته‌ی به‌رزاییه‌كانی جۆلان كرابوو، هۆشداریشی‌ داوه‌ته‌ حكومه‌تی‌ سووریا له‌ كردنه‌ ئامانجی خاكی ئیسرائیل یان هێزه‌كانی.

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ سوپای‌ سووریا هێرشه‌كه‌ی‌ پشتڕاست كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند "له‌ ڕێگه‌ی‌ سیسته‌می‌ به‌رگریی‌ مووشه‌كییه‌وه‌، زۆرینه‌ی‌ ئه‌و مووشه‌كانه‌یان له‌ ئاسماندا ته‌قاندووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ ئاراسته‌ كراون". 

126 جار خوێندراوەتەوە
21/01/2019

بابەتی زیاتر