Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا.. به‌فربارین گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی‌ په‌كخست

په‌یام

به‌هۆی‌ شه‌پۆلێكی به‌فربارین كة ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكای طرتةوة، هه‌زاران گه‌شتی‌ فرۆكه‌ هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه‌ و گرفتی‌ بۆ هاتوچۆش دروستكردووه‌. 

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی نیشتمانيی ئه‌مریكا، نزیكه‌ی 5 هه‌زار گه‌شتی فڕۆكه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵات به‌ تایبه‌تی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی بۆستن لۆگان به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه‌. 

فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی نیشتمانيی ئه‌مریكا راشيگه‌یه‌ند، به‌هۆی‌ ئه‌و شه‌پۆله‌وه‌ گه‌شتی شه‌مه‌نده‌فه‌ری نێوان شاره‌كانی شیكاگۆ، نیویۆرك، بۆستن و واشنتۆن دی سی دواخرا. 

به‌ پێی راگه‌یه‌ندراوی‌ فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی نیشتمانی ئه‌مریكا، ئه‌ستووری به‌فر له‌ ویلایه‌تی نیو ئینگلاند گه‌یشتووه‌ته‌ 60 سانتیمه‌تر و له‌ ناوچه‌كانی باكووری نیویۆركیش گه‌یشتووه‌ته‌ 30 سانتیمه‌تر.

223 جار خوێندراوەتەوە
21/01/2019

بابەتی زیاتر