Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمسیۆنی باڵای‌ په‌نابه‌ران: له‌ یه‌ك هه‌فته‌دا 170 كۆچبه‌ر خنكاون

په‌یام

كۆمسیۆنی باڵای‌ په‌نابه‌ران ڕایگه‌یاند: ته‌نیا له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوودا 170 كۆچبه‌ر به‌هۆی‌ ژێرئاوكه‌وتنی دوو به‌له‌مه‌وه‌ خنكاون و بێ سه‌روشوێن بوون.

كۆمسیۆنی باڵای‌ په‌نابه‌رانی‌ سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووه‌ "به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه‌وه‌ ده‌ستكه‌وتوون، له‌ میانی هه‌فته‌ی ڕابردوودا، به‌له‌مێك كه‌ ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری نایاسایی هه‌ڵگرتبوو، له‌ ده‌ریای بوران له‌ نێوان ئیسپانیا و مه‌غریب ژێرئاوكه‌وتووه‌ و، به‌هۆیه‌وه‌ 53 كه‌س خنكاون".

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، هێزی ده‌ریاوانیی ئیتاڵیا ڕایگه‌یاندووه‌ له‌ میانی هه‌فته‌ی ڕابردوودا، به‌له‌مێكی دیكه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری نایاسایی هه‌ڵگرتبوو، له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا ژێرئاوكه‌وتووه‌ و، له‌ ئه‌نجامدا، 117 كه‌س خنكاون و سێ كۆچبه‌ریش ڕزگار كراون.

لای خۆیه‌وه‌ فیلیپۆ گراندی، كۆمسیاری كاروباری كۆچبه‌رانی‌ سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ژێرئاوكه‌وتنی ئه‌و دوو به‌مه‌له‌ی به‌ كاره‌ساتێكی دڵته‌زێن بۆ كۆچبه‌رانی نایاسایی ناوبرد.

ناوبراو وتیشی‌ "ناتوانن له‌وه‌ زیاتر چاوپۆشی له‌و ژماره‌ زۆره‌ له‌ كۆچبه‌رانی نایاسایی بكه‌ن كه‌ له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌بنه‌ قوربانی و، پێویسته‌ له‌مه‌ودوا هه‌وڵه‌كان زیاتر چڕبكرێنه‌وه‌ له‌ پێناو ڕزگاركردنی كۆچبه‌ران له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست".

به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی كاروباری په‌نابه‌ران، له‌ ساڵی 2018دا، دوو هه‌زار و 262 كۆچبه‌ری نایاسایی له‌ میانی هه‌وڵه‌كانیان بۆ گه‌یشتن به‌ ئه‌ورووپا له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا، خنكاون.


153 جار خوێندراوەتەوە
21/01/2019

بابەتی زیاتر