Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كێتیی ئه‌ورووپا سزای نوێی‌ به‌سه‌ر سووریا و ڕووسیادا سه‌پاند

په‌یام

یه‌كێتیی ئه‌ورووپا سزای‌ به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و كۆمپانیای‌ سووریا و، به‌رپرسانی هه‌واڵگریی ڕووسیادا سه‌پاند.

ئه‌نجوومه‌نی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌ كۆبوونه‌وه‌یدا كه‌ وه‌زیرانی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ یه‌كێتییه‌كه‌ له‌ بڕۆكسل به‌شدارییان تێدا كرد، له‌ چوارچێوه‌ی‌ سزاكان دژی‌ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی و بڵاوبوونه‌وه‌ی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌زگای هه‌واڵگری ڕووسیا و جێگره‌كه‌ی خسته‌ لیستی‌ سزاكانه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ تۆمه‌تباربوونیان به‌ ژه‌هراویكردنی‌ سێرگی سیكریپالی‌ سیخوڕی به‌ریتانیی‌ به‌ ڕه‌گه‌ز ڕووسی و، یولیای كچی.

هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا "جگه‌ له‌ ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ و كاری زانیستیی سووریا كه‌ چه‌كی كیمیایی به‌رهه‌م ده‌هێنێت، پێنج به‌رپرسی‌ دیكه‌شی‌ خسته‌ لیستی‌ سزاكانه‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌و دامه‌زراوه‌وه‌ هه‌یه‌".

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا 11 خاوه‌نكار و پێنج كۆمپانیای‌ سووریای‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕێكاره‌كانی دژی حكومه‌تی‌ سووریا و پشتیوانانیدا، بۆ نێو لیستی سزاكان زیاد كرد.

كۆمسیۆنه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "ئه‌و خاوه‌نكار و كۆمپانیایانه‌ له‌ پرۆژه‌ گرانبه‌هاكانی خانووبه‌ره‌ و پرۆژه‌كانی دیكه‌ی پشتیوانی له‌ ڕژێم كاریان كردووه‌".

به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ ئه‌نجوومه‌نی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا "تا ئێستا 72 كۆمپانیا و 270 كه‌س كه‌ به‌ هۆی لایه‌نگرییان بۆ ڕژێمی ئه‌سه‌د له‌نێو لیستی سزاكاندان، قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردنیان خراوه‌ته‌ سه‌ر و سه‌روه‌ت و سامانیان بلۆك كراوه‌".


289 جار خوێندراوەتەوە
21/01/2019

بابەتی زیاتر