Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لوقمان عه‌بدولقادر: پێدانی‌ ناسنامه‌ به‌ كچه‌ ونبووه‌كه‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ زۆر پێویستبوو

په‌یام

دوای 3 ساڵ له‌ چاوه‌ڕوانی دواجار مه‌ریه‌م باروچیانی كچه‌ ونبووه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ دادگای باری كه‌سێتی هه‌ولێر ناسنامه‌ی عێراقی به‌ناوی ژیان هه‌ڵه‌بجه‌یی وه‌رگرت. له‌ دوای‌ ئه‌و بریاره‌وه‌ له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی‌ حكومه‌ت ده‌توانێت به‌و ناوه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكات.

لوقمان عه‌بدولقادر سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ قوربانییانی‌ كیمیابارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ په‌یامی‌ راگه‌یاند: پێدانی‌ ناسنامه‌ به‌و منداڵه‌ ونبووه‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ زۆر پێویست و گرنگ بووه‌ به‌و پێیه‌ی‌ ماوه‌یه‌كه‌ بێ‌ ناسنامه‌ مابووه‌وه‌.
وتیشی‌ "ئێمه‌ نامه‌یه‌كمان له‌سه‌ر ژیانی‌ مه‌ریه‌م راده‌ستی‌ دادگا كردووه‌ كه‌ ئه‌و نامه‌یه‌ تائێستا بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌و ده‌یسه‌لمێنێت كه‌ مه‌ریه‌م یه‌كێكه‌ له‌ منداڵه‌ ونبووه‌كانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌".

به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی له‌ به‌رده‌ستی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دایه‌ تا ئێستا  179 منداڵ له‌لایه‌ن 74 خێزانه‌وه‌ داوا كراون كه‌ منداڵیان له‌ كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا ونبووه‌.


408 جار خوێندراوەتەوە
21/01/2019

بابەتی زیاتر