Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌ركرده‌كانی‌ ئه‌مریكاو فه‌ره‌نساو به‌ریتانیا به‌شداریی‌ كۆڕبه‌ندی‌ داڤۆس ناكه‌ن

په‌یام

سبه‌ینێ‌ كۆڕبه‌ندی داڤۆس به‌ به‌شداریی‌ سه‌ركرده‌كانی‌ ده‌یان وڵات ده‌ستپێده‌كات. سه‌ركرده‌كانی‌ ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا به‌شداریی‌ كۆڕبه‌نده‌كه‌ ناكه‌ن.

سبه‌ینێ‌ كۆڕبه‌ندی‌ ئابووریی‌ جیهانیی‌ ساڵانه‌ی‌ داڤۆس له‌ سویسرا ده‌ست به‌ كاره‌كانی‌ ده‌كات و، تێیدا سه‌دان سه‌ركرده‌ی‌ سیاسیی‌ 37 وڵات و سه‌رمایه‌داران و ڕێكخراو و كۆمپانیاكانی‌ جیهان به‌شدار ده‌بن.

لای‌ خۆیه‌وه‌ كلاوس شواب، دامه‌زرێنه‌ری كۆڕبه‌ندی ئابووریی داڤۆس، هۆشداریی‌ له‌باره‌ی‌ قه‌یرانه‌ جیهانییه‌كانه‌وه‌ دا و، ڕایگه‌یاند "جیهانگیری به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا كه‌ هه‌یه‌، ناتوانێت به‌رده‌وام بێت و، پێویستی‌ به‌ پێناسه‌كردنه‌وه‌ هه‌یه‌".

كۆڕبه‌ندی‌ ئابووریی‌ جیهانیی‌ ئه‌مساڵ له‌ داڤۆس، فتوگۆ له‌باره‌ی‌ دیزاینی جیهانی له‌ قۆناغی چواره‌می‌ شۆڕشی پیشه‌سازیدا ده‌كات".

دۆناڵد تره‌پ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا و، تێرزا مه‌ی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ به‌ریتانیا و، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆككۆماری‌ فه‌ره‌نسا، كه‌ سێ‌ سه‌ركرده‌ی‌ وڵاتانی‌ زلهێزی‌ جیهانن، به‌هۆی‌ كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ وڵاته‌كانیانه‌وه‌ به‌شداری‌ كۆڕبه‌نده‌كه‌ ناكه‌ن.

139 جار خوێندراوەتەوە
21/01/2019

بابەتی زیاتر