Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق دوو كاندیدی‌ نوێی‌ بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی دادو په‌روه‌رده‌ دیاریكرد

په‌یام

سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق ناوی‌ دوو كاندیدی‌ نوێی‌ بۆ پۆسته‌كانی‌ وه‌زیری‌ داد و وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ ئاراسته‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران كرد، داوا له‌ په‌رله‌مانتارانیش ده‌كات متمانه‌یان پێ‌ ببه‌خشن.

نووسینگه‌ی‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی‌، سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق، نووسراوێكی‌ ئاراسته‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران كردووه‌ كه‌ تێیدا هاتووه‌ "پاش زنجیره‌یه‌ك وتووێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییكان، ناوی‌ دوو كاندیدی‌ نوێ بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ په‌روه‌رده‌ و داد ڕه‌وانه‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌كه‌ن".

به‌پێی‌ نووسراوه‌كه‌ "هه‌ریه‌ك له‌ سه‌فانه‌ حسێن عه‌لی‌ حه‌مدانی‌ بۆ پۆستی‌ وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ و، دادوه‌ر ئه‌ركان قادر وه‌لی‌ كه‌ریم به‌یبانی‌ بۆ پۆستی‌ وه‌زیری‌ داد، كاندید كراون".
نووسینگه‌ی‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "هه‌ردوو كاندیده‌كه‌ له‌ ده‌سته‌ی‌ داد و لێپرسینه‌وه‌ و ده‌سپاكی‌ و، له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئاسایشی‌ نیشتمانیدا وردبینی‌ بۆ سیڤییه‌كانیان كراوه‌. هه‌ر بۆیه‌ داوی‌ له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران كردووه‌ ده‌نگیان پێ‌ بده‌ن".

ئه‌و كاندیده‌ی‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ بۆ پۆستی‌ وه‌زیری‌ داد پێشكه‌شی‌ كردووه‌، دادوه‌ری‌ دادگای‌ به‌رایی‌ كه‌ركووكه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوودا ململانێی‌ به‌رده‌وام له‌سه‌ر پۆستی‌ وه‌زیری‌ داد له‌ نێوان یه‌كێتی‌ و پارتی‌ هه‌بووه‌، یه‌كێتی‌ وه‌رگرتنه‌ی‌ ئه‌و پۆسته‌ی‌ به‌ مافی‌ خۆی‌ زانیوه‌ و، پارتیش ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ هیچ وه‌زاره‌تێك به‌ یه‌كێتی‌ بدرێت.

453 جار خوێندراوەتەوە
21/01/2019

بابەتی زیاتر