Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان داوا له‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن پابه‌ندی یاسای بودجه‌ی عیراق بێت


په‌یام

فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە کە تێیدا داوای شەفافیەتی نەوت و هەماهەنگی نێوان نوێنەرانی کورد و حکومەتی هەرێم و کاربەدەستانی کورد دەکەن لە بەغداد، داواش لە حکومەتی هەرێم و ناوەند دەکەن پابەندبن بەیاسای بودجەوە، هەروەها جەختیش لەوە دەکەنەوە کە هەوڵەکانیان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی خەڵکی کوردستان دەخەنەگەڕ.


 
فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە رایده‌گه‌یه‌نن هەوڵەكانیان دەخەنەگەڕ بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان و ناوچە دابڕێندراوەكان، بە تایبەتی لە پرسی بودجە و لەم رووەشەوە داوا لە هەردوو لای حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ دەكەن، پابەند بن بە یاسای بودجەی عێراقەوە دوای پەسندكردنی.

فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان راشیده‌گه‌یه‌نن، جەختیان لەسەر گرنگی هەماهەنگی نێوان نوێنەرانی كورد و حكومەتی هەرێم و كاربەدەستانی كورد لە بەغدا كردەوە.

فراكسیۆنە كوردستانییەكان له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یاندا كۆك بوون لەسەر گرنگی شەفافیەت لە دۆسیەی نەوتی عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچە دابڕێندراوەكان و هەوڵدان بۆ باشكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا.

فراكسیۆنە كوردستانییەكان رێككەوتن لەسەر بەردەوامی كۆبوونەوە هاوبەشەكان بە شێوەیەكی مانگانە بۆ ئەوە پرسانەی كە پەیوەستن بە ژیانی خەڵكی هەرێمی كوردستان و ناوچە دابڕێندراوەكان.


307 جار خوێندراوەتەوە
22/01/2019

بابەتی زیاتر