Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

"پارتی پرۆژەی گۆڕانی بۆ پێكهێنانی حكومەت قبوڵكردووە"


په‌یام

پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان پرۆژه‌ی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆرانی‌ بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان قبوڵكردووه‌، ئه‌وه‌ش به‌پێی‌ هه‌واڵی‌ میدیای‌ فه‌رمی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆران.


ئەمڕۆ لیژنەكانی بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە، به‌پێی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌شی‌ كه‌ میدیای‌ فه‌رمی‌ گۆران بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان پرۆژه‌ی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆرانی‌ بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان قبوڵكردووه‌

كۆبوونەوەكە دوای ئەوە دێت لە كۆبوونەوەی پێشووی نێوان گۆڕان و پارتی لیژنە بۆ دابەشكردنی پۆستەكان و بەرنامەی كابینەی نوێی حكومەت پێكهێنران و ئەمڕۆ لە كاتژمێر 11 لە مەكتەبی سیاسی پارتی لە پیرمام كۆدەبنەوە.

هه‌ر به‌پێی‌ هه‌واڵه‌كه‌، ئه‌مرۆ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كۆمەڵێك خاڵی ئامادەكردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ شاندی دانوستاندنكاری پارتی گفتوگۆی لەسەر بكات و داوای پشك و بەركەوتەكانی دەكات لە پۆستە باڵاكان تا پۆستی بەڕێوە بەرەگشتییەكان.


1711 جار خوێندراوەتەوە
22/01/2019

بابەتی زیاتر