Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یەكێتی ئەوروپا ناوی ئەو كەس‌و كۆمپانیا سوریانەی بڵاوكردەوە كە سزا نوێیەكان دەیانگرێتەوە


پەیام

یەكێتی ئەوروپا ناوی ئەو كەس‌و كۆمپانیا سوریانەی بڵاوكردەوە كە سزا نوێیەكان دەیانگرێتەوە.

ئەنجومەنی یەكێتی ئەوروپا ناوی 11 كەسایەتی‌و 5 كیان‌و كۆمپانیای سووری بڵاوكردەوە كە سزا نوێیەكانی یەكێتی ئەوروپا بۆسەر ئەو وڵاتە دەیانگرێتەوە.


ئەو ناوانەی یەكێتی ئەوروپا لە ماڵپەری فەرمی خۆی بڵاویكردوەتەوە بریتین لە:

ئانس تاڵس , بازرگانی سووری‌و سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێری كۆمپانیای (تاڵس غروب) بۆ وەبەرهێنانی پیشەسازی.

نەزیر ئەحمەد جەمالەدین، بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیای (ئەعیان) .

مازن ترزی، بەرێوەبەری گشتی‌و دامەزرێنەری كۆمپانیای نیشتیمانی فرۆكەوانی، وە دامەزرێنەرو بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیای گەشەپێدانی خزمەتگوزارییەكانی نەوت.

سامر فەوزی، بازرگان‌و پیاوی نزیك لە دەسەڵاتی رژێمی سوربا لە رابردووشدا هاوكاری مادی زۆری رژێمی سوربای كردووەو پرۆژەی گەورەی نیشتەجێبوونی بونیادناوە.

خەلدون زەعبی, بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیای (فلای ئەمان).

حسام قاترجی، بازرگان, هاوكات لە لیستی ئەو ناوانەدایە كەلەلایەن ئەمریكاوە سزای بەسەردا سەپێنراوە.

بەشار موحەمەد عاسی, بازرگان
خالد زوبێدی, وەبەرهێن لە پرۆژەی (گراند تاون).
حەیان موحەمەد نازم قەدور، بازرگان
مەعن رزقەڵا هەیكەل, بازرگان
نادر قەلعی, وەبەرهێن لە پرۆژەی (گراند تاون).

هەروەها لە لیستی ئەو ناوانەی كە یەكێتی ئەوروپا بڵاویكردوەتەوەو سزا نوێیەكان دەیانگرێتەوە پێج كۆمپانیای سووری تێدایە كە بریتین لە ( كۆمپانیای میرزا، كۆمپانیای بونیان، كۆمپانیای ئەمان، كۆمپانیای المطورون العقاريون، وە هەروەها كۆمپانیای رەوافد دیمەشق)


لە عەرەبییەوە ئەركان  جاف

313 جار خوێندراوەتەوە
22/01/2019

بابەتی زیاتر