Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سبەی ئەردۆغان و پوتین کۆدەبنەوە


په‌یام

رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی سەردانێكی یەک رۆژیدا بۆ مۆسکۆی پایتەختی رووسیا، لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین کۆدەبێتەوەو سبەی یەکەم کۆبوونەوەی نێوانیان لە ساڵی ٢٠١٩دا ئەنجامدەدەن.


چاوەڕوان دەرکرێت لە چوارچێوەی سەردانەکەدا، وەزیرە پەیوەندییدارەکانی هەردوو وڵات و کاربەدەستە حکوومییەکان، کۆبوونەوەی نێوان شاندەکان ئەنجام بدەن. 

ئەردۆغان و پوتین لە کۆبوونەوەکەیاندا بیروڕا سەبارەت بە ژمارەیەک بابەت ئاڵوگۆڕ دەکەن، لەسەروو هەمووشیانەوە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تورکیا و رووسیا و بابەتی سووریا، هەروەها چاوەڕوان دەکرێت ژمارەیەک بابەتی هەرێمایەتیی و نێودەوڵەتیش تاوتوێ بکەن.  

ساڵی رابردوو هه‌ردوولا، حەوت كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی و ١٨ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجام داوه‌. هه‌روه‌ها له‌ شه‌ش لووتكه‌دا كۆبوونه‌ته‌وه‌.

جگه‌ له‌و كۆبوونه‌وه‌ و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنیانه‌ ئه‌ردۆغان و پوتین له‌ رێوڕه‌سمی سەده‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی كۆتاییهاتنی جه‌نگی جیهانی یەکەم له‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نساش ماوه‌یه‌ك به‌یه‌كه‌وه‌ گفتوگۆیان كرد.‌  

118 جار خوێندراوەتەوە
22/01/2019

بابەتی زیاتر