Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

قه‌ته‌ر.. شاندێكی تاڵیبان و نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئه‌فغانستان؛ كۆبوونه‌وه‌


په‌یام

بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ئاشكرایكرد له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌فغانستان له‌ قه‌ته‌ر كۆبوونه‌وه‌ته‌وه‌.

زه‌بیحوڵا موجاهیدوته‌بێژی تاڵیبان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ زه‌ڵمای خه‌لیلزاددا نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌فغانستان له‌ ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ڕ كۆبوونه‌ته‌وه‌.
 ئه‌مه‌ش چه‌ند ڕۆژێك دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌ی كرد له‌ دانوستانه‌كانی ئاشتی ئه‌فغانستان و چه‌ند كاتژمێرێكیش دوای كوشتنی زیاتر له‌ 100 ئه‌ندامانی ئاسایشی ئه‌فغانستان.

زه‌بیحوڵڵا موجاهید روونیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ دانوستانه‌كان بۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ش له‌ دۆحه‌ درێژه‌ی ده‌بێت.

له‌ میانی ئه‌م مانگه‌دا بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان دانوستانه‌كانی ئاشتی كه‌ بڕیاربوو له‌گه‌ڵ نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ ئه‌فغانستان، زاڵمای خه‌لیلزاد له‌ دۆحه‌ ساز بكات، هه‌ڵوه‌شاندبووه‌وه‌.
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سازكردنی دانوستانه‌كانی بۆ بوونی ناكۆكیی له‌سه‌ر داوای هێزه‌ هه‌رێمییه‌كان گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ داوایان كردبوو، گرنگه‌ به‌رپرسانی حكوومه‌تی ئه‌فغانستان له‌ دانوستانه‌كاندا به‌شداری بكه‌ن.

له‌ میانی ، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ و هێرشی له‌ ئه‌فغانستان ئه‌نجامداوه‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ده‌یان كه‌س كوژراون.

هه‌روه‌ها له‌ دوو رۆژی رابردوودا چه‌كدارانی تاڵیبان له‌ هه‌رێمی مه‌یدان وه‌رده‌ك ناوه‌ڕاستی ئه‌فغانستان سه‌ربازگه‌یه‌كی سوپای ئه‌فغانستانیان كرده‌ ئامانج ژماره‌ی كوژراوانی ئه‌و هێرشه‌ش بۆ 126 كه‌س به‌رزبووه‌یه‌وه‌.

138 جار خوێندراوەتەوە
22/01/2019

بابەتی زیاتر