Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمپانیایه‌كی یابانی ده‌ستیكرده‌وه‌ به‌ كڕینی نه‌وتی ئێران


په‌یام

كۆمپانیای نه‌وتی شێڵی‌ یابانی‌، سه‌رله‌نوێ ده‌ستی به‌ كڕین و هاورده‌كردنی نه‌وتی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران كرده‌وه‌.


ئاژانسی هه‌واڵی كیۆدۆی‌ یابانی‌ بڵاویكرده‌وه‌ "دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی تۆكیۆ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ چاوپۆشی لێكرا له‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر ئێرانیدا سه‌پاندووه‌، كۆمپانیای شێڵی‌ یابانی‌ ده‌ستی‌ به‌ هاورده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ ئێران كردووه‌ته‌وه‌".
 به‌پێی‌ ئاژانسه‌كه‌ "یه‌كه‌م كاروانی‌ هاورده‌ی نه‌وتی ئێرانی له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "ئه‌و تانكه‌ره‌ نه‌وتانه‌ی‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ به‌ره‌و یابان كه‌وتوونه‌ته‌ ڕێ‌، له‌ سه‌ره‌تای مانگی شوبات ده‌گه‌نه‌ ئه‌و وڵاته‌".

ئه‌مریكا پاش سه‌پاندنی‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ سزاكانی‌ به‌سه‌ر ئێراندا له‌ مانگی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ ساڵی‌ ڕابردوو، بڕیاری‌ دا بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ هه‌شت وڵات له‌ سزاكان ببوێریت، كه‌ له‌نێویاندا یابان هه‌یه‌.

117 جار خوێندراوەتەوە
22/01/2019

بابەتی زیاتر