Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تر له‌ رۆژئاوای كوردستان شه‌رڤانانی كرده‌ ئامانج


په‌یام

ئۆتۆمبێلێكی‌ بۆمبڕێژكراو خاڵێكی‌ پشكنینی‌ هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیموكرات و ئه‌مریكای‌ له‌ حه‌سه‌كه‌ كرده‌ ئامانج، ڕووانگه‌ی‌ سووری‌ ده‌ڵێت: پێنج شه‌ڕڤان گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و دوو سه‌ربازی‌ ئه‌مریكیش بریندار بوون.


دوێنێ له‌ شارۆچكه‌ی شه‌دادی سه‌ر به‌ كانتۆنی حه‌سه‌كه‌، خۆكوژێك ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی‌ به‌ خاڵێكی پشكنینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی‌ سه‌ر به‌ هه‌سه‌ده‌ و هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكادا ته‌قانده‌وه‌.

ڕووانگه‌ی‌ سووری‌ بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤ ڕایگه‌یاندووه‌ "له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌دا پێنج شه‌ڕڤانی‌ هه‌سه‌ده‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و، دوو سه‌ربازی‌ ئه‌مریكیش بیندار بوون".

به‌ڵام میدیاكانی‌ نزیك له‌ هه‌سه‌ده‌ ده‌ڵێن "به‌ر له‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌، پیلانه‌كه‌ ئاشكرا بووه‌ و، هێزه‌كانی‌ ئاسایش و ئه‌مریكا توانیویانه‌ خۆیان له‌ زیانی‌ گه‌وره‌ بپارێزن". 
به‌پێی‌ میدیاكانی‌ نزیكه‌ له‌ هه‌سه‌ده‌ "به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌ ته‌نها دوو شه‌ڕڤان و سه‌ربازێكی‌ ئه‌مریكی‌ بریندار بوون".



252 جار خوێندراوەتەوە
22/01/2019

بابەتی زیاتر