Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌سه‌ده‌ راده‌ستكردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستیان به‌ رژێمی سوریا ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌


په‌یام

ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات ڕایگه‌یاند: ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستیان ڕاده‌ستی سوپای حكومه‌تی سوریا ناكه‌ن.


ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات به‌ ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی ڕاگه‌یاندووه‌: ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی سووریا له‌كاتی دانوستانه‌كاندا داوای راده‌ستكردنی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات هاوشێوه‌ی ده‌رعا و حمس و غوته‌ بكات، ئه‌وا ئه‌و داواكارییه‌ له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ ره‌تده‌كرێته‌وه‌ و قبوڵی ناكه‌ن، چونكه‌ ئه‌و ناوچانه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ره‌وه‌ رێكخراون و هێزی سه‌ربازی تایبه‌ت به‌ خۆیان هه‌یه‌.

ئیلهام ئه‌حمه‌د وتیشی: له‌گه‌ڵ عه‌لی مه‌ملووك، سه‌رۆكی نووسینگه‌ی ئاسایشی نیشتمانی سووریا كۆبوونه‌ته‌وه‌ و پڕۆژه‌ی خۆیان له‌باره‌ی كۆمه‌ڵێك پرسی تایبه‌ت به‌ ده‌ستوور و سه‌روه‌ری خاكی سووریا و ئاڵا پێشكه‌ش كردووه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ پاش بڕیاری ئه‌مریكا به‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ سوریا به‌ نێوه‌ندگیری ڕوسیا گفتوگۆكانی نێوان هه‌سه‌ده‌ و حكومه‌تی سوریا چڕ بووه‌ته‌وه‌و تا ئێستاش ئه‌نجامی گفتوگۆكان ئاشكرا نه‌كراوه‌.

378 جار خوێندراوەتەوە
22/01/2019

بابەتی زیاتر