Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ردۆگان: رێگا به‌ دروستبوونی ناوچه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ سوریا ناده‌ین


په‌یام

سه‌رۆككۆماری توركیا ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ ڕێگه‌ به‌ دروستبونی ناوچه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌ سوریا بده‌ن.


ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا له‌ وتارێكدا كه‌ له‌ "ئه‌نجوومه‌نی شورای ئابووری توركیا" پێشكه‌شی كرد، له‌باره‌ی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌ وڵاتی سووریا ڕایگه‌یاند: هه‌رگیز ناتوانن رێگه‌ به‌ دروستبونی ناوچه‌یه‌كی ئارام وه‌كو باكووری عێراق بده‌ن.

ئه‌ردۆغان وتی: هه‌روه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا گفتوگۆیان له‌سه‌ر كردووه‌، 20 میل له‌وبه‌ری سنووره‌كان، كه‌ نزیكه‌ی 30 تا 32 كیلۆمه‌تر ده‌كات ناوچه‌ی ئارام دروستده‌كه‌ن.

سه‌رۆككۆماری توركیا وتیشی: له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ تا چوارشه‌ممه‌ گه‌شتی روسیا ده‌كات و له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتینی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ كۆده‌بنه‌وه‌و تاوتوێی پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن و هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆیان ده‌كه‌ن.

ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بونایه‌ ئه‌وا هه‌واڵی مردنی سه‌دان هه‌زار كه‌سیان له‌ ئیدلب ده‌بیست، هه‌روه‌ها ئاشكراشیكرد ئاماده‌كارییه‌كانی ئۆپه‌ڕاسیۆنی مه‌نبه‌ج ته‌واو بووه‌و به‌م زوانه‌ دۆخی ئاسایشی مه‌نبه‌ج ده‌گرنه‌ ده‌ست و ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه‌.

246 جار خوێندراوەتەوە
22/01/2019

بابەتی زیاتر