Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كۆده‌بێته‌وه‌


په‌یام

ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كۆده‌بێته‌وه‌، به‌ پێی زانیارییه‌كانیش ڕه‌نگه‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ بكرێت.

ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ په‌یامی ڕاگه‌یاند: ته‌نیا چه‌ند خاڵێكی ناكۆك ماوه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ش بگه‌نه‌ پێكهاتن، ئه‌وا پڕپژه‌ یاساكه‌ ده‌خرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.
ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید وتیشی: هێشتا كاره‌كانی لیژنه‌ی دارایی له‌باره‌ی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌وه‌ ته‌واو نه‌بووه‌ و ته‌نها پشكی كورد ماوه‌ رێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت و ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن له‌سه‌ر پشكی كورد و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ بكرێت پرۆژه‌كه‌ ده‌خرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

پێشتریش ئه‌و په‌رله‌مانتاه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاشكرایكردبوو كه‌: هه‌رچه‌نده‌ حكومه‌تی عێراق ڕازی بووه‌ به‌وه‌ی ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ نه‌به‌سترێته‌وه‌ به‌ ناردنی نه‌وتی هه‌رێم له‌رێگه‌ی به‌غداوه‌، به‌ڵام په‌رله‌مانتارانی شیعه‌ و سوننه‌ له‌ لیژنه‌ی دارایی به‌وه‌ ڕازی نین و ده‌ڵێن نابێت له‌په‌رله‌مان ئه‌وه‌ تێبپه‌رێنرێت، چونكه‌ هیچ گره‌نتییه‌ك نییه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌.

298 جار خوێندراوەتەوە
22/01/2019

بابەتی زیاتر