Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا: هه‌وڵ هه‌یه‌ بۆ په‌رده‌پۆشكردنی دۆسیه‌ی كوژرانی خاشقچی


په‌یام


مه‌لود چاوش ئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند چه‌ند هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ شاردنه‌وه‌و په‌رده‌پۆشكردنی دۆسیه‌ی كوژرانی جه‌مال خاشقچی  رۆژنامه‌نوس و نوسه‌ری سعودی كه‌ ساڵی رابردوو له‌ كونسڵخانه‌ی سعودیه‌ له‌شاری ئه‌سته‌نبوڵ كوژرا.

چاوشئۆغلو له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه‌ چه‌ند لایه‌نێك هه‌ن كه‌ داوای ئازادی رۆژنامه‌وانی ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ده‌یانه‌وێت تاوانی كوشتنی جه‌مال خاشقچی په‌رده‌رپۆش بكه‌ن و توركیاش ده‌زانێت مه‌به‌ستیان له‌و هه‌نگاوه‌ چییه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا وتیشی توركیا هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌ كوژرانی خاشقچی بكرێت و له‌چه‌ند رۆژی داهاتوشدا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌نگاو ده‌نێت


263 جار خوێندراوەتەوە
22/01/2019

بابەتی زیاتر