Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ریكخراوی قوتابیانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌


په‌یام، سلێمانی


فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی سكرتاریه‌تی ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستانیان كرد و له‌لایه‌ن سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سكرتاریه‌ت و ناوه‌نده‌كانی سلێمانیه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا.

شاندی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێكهاتبوون له‌ عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆن و سۆران عومه‌ر و به‌دریه‌ سیوه‌یلی ئه‌ندامانی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و تێیدا سووپا و پێزانینیان ئاڕاسته‌ی سكرتاریه‌ت و ئه‌ندامانی سكرتاریه‌ت و ناوه‌ند و لقه‌كانی ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان كرد كه‌ له‌ میانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلولی په‌رله‌مانی كوردستان ڕۆڵی به‌رچاویان له‌ سه‌رخستنی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامیدا بینیوه‌و ماندو نه‌ناسانه‌ به‌شدارییان له‌ بانگه‌شه‌ هه‌ڵبژاردن كردووه‌ و له‌ ڕۆژی هه‌ڵبژاردنیش سه‌رسه‌ختانه‌ ده‌نگه‌كانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ان پاراستووه‌.

له‌به‌رامبه‌ریشدا سكرتاریه‌تی ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان, سه‌ردان و سوپاس و پێزانینی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌رزنرخاند و به‌ڵێنیاندا كه‌ خه‌م و گرفته‌كانی قوتابیان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌ندامانی فراكسیۆن به‌رزبكه‌نه‌وه‌و پڕۆژه‌ی پێشنیاركراوی پێویست بۆ پێشخستنی كه‌رتی په‌روه‌رده‌ و فێركردن و خوێندنی باڵا پێشكه‌ش به‌ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بكه‌ن تا له‌ لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌دواداچونیان بۆ بكرێت.


315 جار خوێندراوەتەوە
22/01/2019

بابەتی زیاتر