Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌و پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ له‌ كارنامه‌یدایه‌


په‌یام

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند سبه‌ینێ په‌رله‌مان دانیشتنێكی دیكه‌ ساز ده‌كات و كارنامه‌كه‌شی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی و ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت له‌خۆده‌گرێت.

محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ سبه‌ینێ په‌له‌مان دانیشتنی ئاسایی خۆی ساز ده‌كات و له‌ كارنامه‌كه‌یدا پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای گشتیی بودجه‌ و ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌تی نوێنی عیراق هه‌یه‌.

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق ئاشكراشیكرد بۆ دانیشتنی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو، میوانداریی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌كرێت، به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌ی سه‌باره‌ت به‌ میواندارییه‌كه‌ ئاشكرا نه‌كرد.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر ئیتئلافی سائیرون به‌ سه‌رۆكایه‌تیی موقته‌دا سه‌در ئاشكرایكردبوو كه‌ پڕۆژه‌یاسی بودجه‌ی 2019 ئاماده‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دانیشتنی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوودا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت

356 جار خوێندراوەتەوە
22/01/2019

بابەتی زیاتر