Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ده‌ریای ناوه‌راست.. له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌؛ زیاتر له‌ 4هه‌زار په‌نابه‌ر گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌وروپا


په‌یام

کۆمسیۆنی پەنابەرانی‌ سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە و تەنها لەڕێگەی‌ دەریای ناوەڕاستەوە زیاتر لە چوار هەزار و ٥٠٠ کۆچبەر گەیشتوونەتە وڵاتانی‌ ئەوروپا.

چارڵی یاکسڵی، سکرتێری کۆمسیۆنەکە رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی‌ کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە، واتە لە ماوەی‌ ٢٢ ڕۆژی ڕابردوودا چوار هەزار و ٥٠٧ کەس سەرباری سارد و دژواری و ترسناکی ڕێگا، خۆیان گەیاندووەتە وڵاتانی‌ ئەوروپا.

راشیگەیاندووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو ڕووداوی نقومبوونی بەلەمی کۆچبەران و چەندین ڕووداوی ڕزگارکردنی کۆچبەران لە دەریای ناوەڕاستدا تۆمارکراوە کە پێدەچێت زیاتر لە ١٧٠ کۆچبەری تێدا خنکابن، بۆیە هەڵکشان و زۆربوونی ژمارەی کۆچبەران هۆشدارییەکی‌ مەترسیدارە و دەبێت بەدەمەوەچوونی بۆ بکرێت.

ئەوە لە کاتێکدا هەر بەپێی ئاماری کۆمسیۆنی‌ پەنابەرانی‌ سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، ساڵی ڕابردوو ١١٣ هەزار کۆچبەر لەڕێگەی‌ دەریای ناوەڕاستەوە خۆیان گەیاندووەتە ئەوروپا و دوو هەزار و ٢٦٢ کەسیش لە هەوڵی تێپەڕبوونیان بە دەریاکەدا، گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێنن.

240 جار خوێندراوەتەوە
22/01/2019

بابەتی زیاتر