په‌یام
یه‌كێك له مه‌رجه‌عه‌كانی شیعه‌ی عێراق، داوا له هاووڵاتیان ده‌كات ئیدانه‌ی داگیركاریی ئه‌مریكا بكه‌ن.
جه‌واد خاڵسی، كه یه‌كێكه له مه‌رجه‌عه‌كانی شیعه‌ی عێراق و له به‌غدا داده‌نیشێت، له ڕێگه‌ی ئۆفیسهكهیهوه ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه كه تێیدا داوای له هاووڵاتیان كردووه ئیدانه‌ی داگیركاریی ئه‌مریكا له سه‌رتاسه‌ری عێراق بكه‌ن.
هه‌روه‌ها داوا له هاووڵاتیان ده‌كات دوای نوێژی هه‌ینی چالاكی و ناڕه‌زایه‌تیی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ڕێكبخه‌ن.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌و مه‌رجه‌عه‌ی شیعه‌دا، چه‌ندین دروشمی وه‌ك "نه‌خێر بۆ ئه‌مریكا"، "نه‌خێر بۆ داگیركاری" و "به‌ڵێ بۆ له‌سێداره‌دان" ئاماژه‌یان پێ كراوه.
پاش ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌وه به‌شێك له هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریاوه بۆ عێراق ده‌گوازرێنه‌وه، هه‌روه‌ها له دوای سه‌ردانه نهێنییه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ بۆ عێراق، ناڕه‌زایی له‌نێو لایه‌نه شیعه‌كاندا دروست بووه و داوای كردنه ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌كه‌ن.
134 جار خوێندراوەتەوە
23/01/2019