Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وەزیری گواستنەوەی توركیا: گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان بۆ فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌


په‌یام


وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، جاهیت تورهان ئاشکرایکرد قەدەغەی گەشتە ئاسمانییەکان کە لە ساڵی ٢٠١٧دا لە چوارچێوەی راپۆرتی فڕۆکەوانیی حکوومەتی ناوەندیی عێراقدا، خرابوویە سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لە رێکەوتی ٢٥ی کانوونی دووەمەوە هەڵدەگیرێت و رایگەیاند "گەشتەکان دووبارە دەستپێدەکەنەوە بە شێوەیەک کە هێڵی ئاسمانیی تورکی هەفتەی حەوت گەشتی ئاسمانیی لە نێوان ئیستانبوڵ-سلێمانی-دا ئەنجام دەدات". 

به‌رپرسه‌ توركییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی كۆنترۆڵی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی له‌ لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه‌ له‌ 15ی ئاداری 2018دا قه‌ده‌غه‌ی فڕین له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی عێراقییه‌وه‌ هه‌ڵگیرا، به‌و شێوه‌یه‌ش گه‌شته‌كانی توركیا بۆ هه‌ولێر دووباره‌ ده‌ستیپێكرده‌وه‌، به‌رده‌وامیش به‌ قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی درا.

باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ دوای هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی حكوومه‌ت له‌ 25ی كانوونی دووه‌مه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیش هه‌ڵده‌گیرێت و وتی: "گەشتەکان دووبارە دەستپێدەکەنەوە بە شێوەیەک کە هێڵی ئاسمانیی تورکی هەفتەی حەوت گەشتی ئاسمانیی لە نێوان ئیستانبوڵ-سلێمانی-دا ئەنجامدەدات".  

379 جار خوێندراوەتەوە
23/01/2019

بابەتی زیاتر