Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌رزه‌كارێكی‌ ته‌مه‌ن 17 ساڵ له‌ پارێزگای بابل به‌هۆی‌ یاریی‌ په‌بجییه‌وه‌ خۆی‌ كوشتووه‌


په‌یام

كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عێراق، ڕایگه‌یاند: هه‌رزه‌كارێكی‌ ته‌مه‌ن 17 ساڵ له‌ پارێزگای بابل به‌هۆی‌ یاریی‌ په‌بجییه‌وه‌ خۆی‌ كوشتووه‌.


زێدان عه‌توانی، ئه‌ندامی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عێراق، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ "زانیارییان به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ كه‌ هه‌رزه‌كارێكی‌ ته‌مه‌ن 17 ساڵی‌ دانیشتووی پارێزگای بابل، به‌ هۆی یاریی په‌بجییه‌وه‌ خۆی كوشتووه‌".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عێراق، ده‌ڵێت "گرنگه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی ئه‌م جۆره‌ دیارده‌یه‌ ئه‌نجام بدرێت و هۆكاره‌كانشی دیاری بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجان زیاتر دووچاری زیان نه‌بن و ڕێگه‌چاره‌ی گونجاویش بۆ دیارده‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌".

ناوبراو داوا له‌ خێزانه‌كان ده‌كات كه‌ زیاتر چاویان له‌سه‌ر منداڵه‌كانیان بێت و، كه‌شێك بۆ منداڵه‌كانیان بڕه‌خسێنن كه‌ به‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌و یاریانه‌وه‌ سه‌رقاڵ نه‌بن كه‌ زیانیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت.
وشه‌ی‌ په‌بجی‌، كورتكراوه‌ی‌ ناوی‌ یارییه‌كه‌یه‌ كه‌ به‌ واتای (گۆڕه‌پانی جه‌نگ بۆ یاریزانانی نه‌ناسراو) دێت. له‌ ئێستادا كوڕ و كچان له‌ زۆربه‌ی وڵاتان و له‌ نێویاندا عێراقیش، به‌ شێوه‌یه‌كی‌ به‌رفراوان ڕوویان له‌و یارییه‌ كردووه‌ و پێوه‌ی ئالوده‌ بوون.

261 جار خوێندراوەتەوە
23/01/2019

بابەتی زیاتر