په‌یام
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا و سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، رێككه‌وتننامه‌ی هه‌ماهه‌نگی نوێی ئه‌ڵمانیا-فه‌ڕه‌نسایان واژووكرد.
ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، و ئیمانوێل ماكرۆن سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا له 56همین ساڵیادی رێككه‌وتننامه‌ی ئیلیزێ له 22ی كانوونی دووه‌می 1963 مۆركراوه له نێوان ئه‌و دوو وڵاته، رێككه‌وتننامه‌ی هه‌ماهه‌نگی نوێی ئه‌ڵمانیا-فه‌ڕه‌نسایان واژووكرد.
مێركڵ له میانی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا رایگه‌یاند له رێگای رێككه‌وتننامه‌ی ئاخن-ه‌وه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌ست له‌ناو ده‌ست به‌سه‌ر كێشه گه‌وره‌كانی سه‌رده‌مدا سه‌رده‌كه‌وین.
مێركل رایگه‌یاند كه له رێی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌وه ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا په‌یمانیان داوه سه‌باره‌ت به پیشه‌سازی چه‌ك و به‌رگریی هاوبه‌ش و ده‌مانه‌وێت پاڵپپشتی له پێكهێنانی سوپای ئه‌ورووپا بكه‌ین
لای خۆیه‌وه سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، وتی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه گرنگه له‌باره‌ی سه‌رله‌نوێ یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌ورووپا
133 جار خوێندراوەتەوە
23/01/2019