Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: هیچ هێزێكی ئه‌مریكی له‌ هه‌رێمی كوردستان بوونی نییه‌


په‌یام

ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌ڵێت هیچ هێزێكی ئه‌مریكی له‌ هه‌رێمی كوردستان بوونی نییه‌.


جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، سه‌باره‌ت به‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سوریا و ده‌نگۆی جێگیركردنیان له‌ عێراق و هه‌رێم، ڕاگه‌یاندوه‌ ئێمه‌ هیچ ئاگاداری بابه‌تی كشانه‌وه‌ نین و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ نه‌كراوه‌ و باوه‌ڕیش ناكه‌م له‌گه‌ڵ عێراقیش كرابێت، له‌و باوه‌ڕه‌دام كه‌ پڕۆسه‌كه‌ كاتی زۆرتری پێویسته‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌، ئه‌وانیش پێیان ناڵێن بنكه‌ی سه‌ربازی به‌ڵكو باره‌گایه‌كه‌ بۆ هه‌ماهه‌نگی و كۆمه‌ڵێك ئه‌فسه‌رن بۆ راوێژكاریی به‌كاردێت، ئه‌مریكا له‌ هه‌رێم و له‌ عێراقیش هێزی شه‌ڕكه‌ری نییه‌.

ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ی به‌و هه‌واڵه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ باره‌ی جێگیربوونی‌ سه‌ربازانی‌ ئه‌مریكا له‌ سه‌ربازگه‌ی كه‌ی وه‌نی كه‌ركوك بڵاوكرایه‌وه‌ و جه‌ختیكرده‌وه‌ ئه‌وه‌ ته‌نیا بۆ پڕۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی خێرا بووه‌ به‌ هاوبه‌شی دژه‌ تیرۆری عێراق له‌ حه‌ویجه‌ به‌رێوه‌چوو.


174 جار خوێندراوەتەوە
23/01/2019

بابەتی زیاتر