Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا دۆخی ئابووری‌ و سیاسیی رووسیا و چین به‌ مه‌ترسیی نوێ ناوده‌بات


پەیام

له‌ ڕاپۆرتێكدا كه‌ ستراتیژی هه‌واڵگریی نیشتمانی ئه‌مریكادا، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت: دۆخی ئێستای ڕووسیا و چین مه‌ترسی نوێ بۆ داهاتووی ئه‌مریكا دروستده‌كه‌ن. 

له‌بەشێكی ڕاپۆته‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، رووسیا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هه‌وڵه‌كانی زیادكردنی كاریگه‌ری و ده‌سه‌لاتی خۆی، ئه‌وه‌یش دژی ئامانج و پێشینه‌كانی ئه‌مریكا ده‌بێت له‌ ناوچه‌ جۆراوجۆره‌كاندا. 

هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی چین بۆ زیادكردنی باڵاده‌ستیی خۆی له‌ زه‌ریای هێمن و مۆدێرنیزه‌كردنی سوپاكه‌ی، ئه‌مه‌ش له‌داهاتوودا مه‌ترسی بۆ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی دروستده‌كات.

له‌به‌شێكی تری  راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، ئه‌مریكا رووبه‌ڕووی جیهانێك بووه‌ته‌وه‌ كه‌ تا دێت نادیار و ئاڵۆزتر ده‌بێت و هه‌ڕه‌شه‌كانی زۆر جیاوازن و په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌  بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌مریكا ئاماده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌كانی سه‌ده‌ی 21 و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن زاڵببێت و له‌ ده‌رفه‌ته‌كان تێبگات و له‌ده‌ستی نه‌دات.

205 جار خوێندراوەتەوە
23/01/2019

بابەتی زیاتر