Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكوه‌زیرانی مالیزیا رێگەنادا وەرزشوانانی ئیسرائیل لە وڵاتەکەیدا چالاکی وەرزشی بکەن


پەیام 

سه‌رۆكوه‌زیرانی مالیزیا ڕایگه‌یاند: به‌هۆی پێشێلكارییه‌ زۆره‌كانی ئیسرائیل دژ به‌ مافی مرۆڤ و یاسای نێوده‌وڵه‌تی وه‌زرشوانانی ئیسرائیل ناتوانن به‌شداری چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كانی مالیزیا بكه‌ن. 

وتیشی: ئه‌وان له‌ وڵاته‌ جیاوازه‌كاندا ده‌توانن به‌شداری له‌ زۆر چالاكی وه‌رزشیدا بكه‌ن، به‌ڵام بۆ مالیزیا ناتوانن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌ وڵاتێكه‌وه‌ دێن كه‌ تاوان ئه‌نجام ده‌دات ئه‌مه‌ش كارێكی قبوڵ نه‌كراوه‌.

مه‌هاتیر محه‌مه‌د سه‌رۆكوه‌زیرانی مالیزیا له‌باره‌ی رێگرتن له‌ وه‌رزشوانانی ئیسرائیلی بۆ به‌شداری كردن پاڵه‌وانێتی جیهانی 2019ی مه‌له‌وانی كه‌مئه‌ندامان كه‌ له‌ وڵاته‌كه‌ی به‌رێوه‌ده‌چێت وتی: هه‌موو وڵاتێك مافی خۆیه‌تی رێگری بكات یان رێگه‌ بدات به‌و كه‌سانه‌ی خوازیارن سه‌ردانی بكه‌ن.

سه‌رۆكوه‌زیرانی مالیزیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئیسرائیل پێشێلكارییه‌كی زۆری دژ به‌ مافی مرۆڤ و یاسای نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌، له‌ وڵاته‌ جیاوازه‌كاندا ده‌توانن به‌شداری له‌ زۆر چالاكی وه‌رزشیدا بكه‌ن ،به‌ڵام بۆ مالیزیا ناتوانن له‌به‌رئه‌وه‌ی، ئه‌وان له‌ وڵاتێكه‌وه‌ دێن كه‌ تاوان ئه‌نجام ده‌دات ئه‌مه‌ش كارێكی قبوڵ نه‌كراوه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو وڵاتی مالیزی به‌شداری كردنی له‌سه‌رجه‌م ئه‌و چالاكییه‌ وه‌رزشیانه‌ هه‌ڵپه‌سارد كه‌ ئیسرائیل تێیدا به‌شداری ده‌كات و ڕێگه‌ش نادات هیچ وه‌رزشوانێكی ئه‌و وڵاته‌ سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی بكه‌ن.

145 جار خوێندراوەتەوە
23/01/2019

بابەتی زیاتر