Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ شارۆچكه‌ی عیفرینی باكووری سوریا ڕوویدا


پەیام 

ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ به‌رده‌م ناوه‌ندی ڕۆشنبیری عیفرین ته‌قیه‌وه‌، به‌ڵام هیچ كوژراو و برینداری نه‌خسته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ر له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌، گومانیان له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ هه‌بووه‌‌و هاووڵاتیانیان له‌ ده‌وروبه‌ری دوورخستووه‌ته‌وه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ زیانی گیانیی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌هێز بووه‌‌و له‌ ته‌واوی شاره‌كه‌دا ده‌نگی داوه‌ته‌وه‌.

هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان چاودێری ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌ی بۆمبڕێژكراویان كردووه‌‌و پووچه‌ڵیان كردووه‌ته‌وه‌.

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش له‌ ئاكامی دوو ته‌قینه‌وه‌ی دیكه‌دا دوو كه‌س له‌ عیفیرین كوژران.

عیفرین شارۆچكه‌یه‌كی سه‌ر به‌ پارێزگای حه‌ڵه‌به‌‌و ده‌كه‌وێته‌ باكووری خۆرئاوای سوریا، سه‌ره‌تای ساڵی ڕابردوو توركیا به‌ هاوكاری هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌ پڕۆسه‌یه‌كی سه‌ربازییدا له‌ژێر ناوی (گه‌ڵای زه‌یتون)دا له‌ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) ده‌ریهێنا.

274 جار خوێندراوەتەوە
23/01/2019

بابەتی زیاتر