Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی.. بە ئامادەبوونی ئەمیری کۆمەڵ، ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆبویەوە


پەیام 

ئه‌مڕۆ له‌ سلێمانی به‌ سه‌رپه‌رشتیی مامۆستا عه‌لی باپیر، ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی به‌ست. 

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵ، دۆخی سیاسی هه‌رێم و عێراق و ئاماژه‌كانی گۆڕانكاری سیاسی و سه‌ربازی له‌ ناوچه‌كه‌ تاوتوێ كرد.

جه‌ختیشی له‌سه‌ر په‌له‌كردن له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كرده‌وه‌، به‌ ئامانجی‌ خزمه‌تكردن به‌ هاوڵاتیان برودان به‌ پرٍِۆسه‌ی‌ پاكسازی و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی، تاوه‌كو دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم بكه‌ونه‌ سه‌ر كاری خۆیان و له‌ بۆشایی یاساییدا نه‌مێننه‌وه‌.

ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر یه‌كده‌نگی لیسته‌ كوردستانییه‌كان له‌ به‌غدا كرده‌وه‌، تا بتوانن به‌ هه‌موویان داكۆكی له‌مافه‌ ده‌ستووری و داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن.

202 جار خوێندراوەتەوە
23/01/2019

بابەتی زیاتر