Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هەرێمی کوردستان.. رۆژنامەنوسان داوادەکەن بە یاسای رۆژنامەگەری مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت


پەیام 

دژی جێبه‌جێنه‌كردنی یاسای 35ی كاری رۆژنامه‌گه‌ری، ده‌یان ڕۆژنامه‌نووس یاداشتێكیان ئاڕاسته‌ی هه‌ریه‌ك له‌ سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان‌و داواكاریی گشتیی هه‌رێم كرد.

پارێزه‌ر گۆران دیبه‌گه‌یی به‌ نوێنه‌رایه‌تیی 81  ڕۆژنامه‌نووس یاداشته‌كه‌ی ئاراسته‌ كرد. 

له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییشدا وتی: سه‌ره‌ڕای بوونی یاسای ژماره‌ 35ی كاری ڕۆژنامه‌وانی‌، كه‌ ده‌بێت ڕۆژنامه‌وانان له‌ دادگاكاندا له‌سه‌ر بابه‌ته‌ میدیاییه‌كان به‌ پێی ئه‌و یاسایه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ تائێستا به‌ یاسای سزادانی عێراقی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و ده‌ستگیر ده‌كرێن.

لای خۆیه‌وه‌ حاكم ئازاد حه‌مه‌دئه‌مین، نه‌قیبی‌ سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان، ڕایگه‌یاند: پێویسته‌ یاسای ژماره‌ 35ی تایبه‌ت به‌ ڕۆژنامه‌نووسان كاری پێبكرێت و چی دیكه‌ ڕۆژنامه‌وانان به‌ یاسای سزادانی عێراقی بانگهێشتی‌ دادگا نه‌کرێن. 

 

420 جار خوێندراوەتەوە
23/01/2019

بابەتی زیاتر