Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چین وه‌ك یه‌كه‌م وڵات، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی به‌ هێزێكی سیاسی په‌سه‌ندكرد


پەیام 

ڕۆژنامه‌ی داونی پاكستانی بڵاویكرده‌وه‌، یاو جینگ باڵیۆزی چین له‌ پاكستان ڕایگه‌یاندووە: وڵاته‌كه‌ی له‌ میانی به‌شداریكردن له‌ پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌ ئه‌فغانستان، دانی به‌ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان وه‌ك هێزێكی سیاسی له‌ ئه‌فغانستان ناوه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ ئێستادا ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ بووه‌ته‌ به‌شێك له‌ پڕۆسه‌ی سیاسی ئه‌فغانستان، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌ئێستادا هه‌ندێك بایه‌خدان به‌ سیاسه‌ت له‌ لای بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌دی ده‌كرێت.

یاو جینگ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئه‌فغانستان و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیباندا هه‌یه‌ و ئاشكراشیكرد، نێرده‌یه‌كی تایبه‌تی چین بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكات، سه‌ردانی نووسینگه‌ی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌ دۆحه‌ پایته‌ختی قه‌ته‌ر كردووه‌.

باڵیۆزی چین له‌ پاكستان وتیشی: چین پشتیوانی له‌ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ ده‌كات كه‌ به‌ ئامانجی به‌دیهێنانی ئاشتی له‌ ئه‌فغانستان خراونه‌ته‌گه‌ڕ، چونكه‌ گه‌لی ئه‌فغانستان شایه‌نی ئاشتی و سه‌قامگیرییه‌.

له‌ 14ی ئه‌م مانگه‌ زاڵمای خه‌لیلزاد نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ ئه‌فغانستان، سه‌ردانی په‌كینی كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی چین كۆبووه‌وه‌.

رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو زه‌بیحوڵا موجاهید وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، رایگه‌یاندبوو: دوای ره‌زامه‌ندی ئه‌مریكا له‌سه‌ر خشته‌ی كاره‌كان به‌ ئامانجی كۆتاییهێنان به‌ داگیركردنی ئه‌فغانستان و رێگریكردن له‌ به‌كارهێنانی خاكی ئه‌فغانستان دژبه‌ وڵاتانی دیكه‌ له‌ داهاتوودا، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له‌ دۆحه‌ ده‌ستیپێكرده‌وه‌.

391 جار خوێندراوەتەوە
23/01/2019

بابەتی زیاتر